Rewa Mahmood Hasan
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
سلێمانی-AA
پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند کە هەماهەنگییەکی تەواویان لەگەڵ رێکخراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەیە و هاوکاری باش بوون لە کەمکردنەوەی رێژەی پەتاکە، هاوکاری باش بوون بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا و خۆ ئامادەکردنی حکوومەتی خۆجێی سلێمانی لە وەرزی پاییزدا، بەرامبەر پەتای کۆرۆنا.
دوای کۆبوونەوەی هەریەک لە نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، ئەدهەم هیشام و بەڕێوەبەری نووسینگەی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش رێکخرا.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بە هەماهەنگییەکانی پارێزگای سلێمانی و رێکخراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داو گوتی: "هەماهەنگییەکی تەواومان لەگەڵ رێکخراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەیە و هاوکاری باش بوون لە کەمکردنەوەی رێژەی پەتاکە، هاوکاری باش بوون بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا و خۆئامادەکردنی حکوومەتی خۆجێی سلێمانی لە وەرزی پاییزدا، بەرامبەر پەتای کۆرۆنا".
لەبەرامبەردا نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، ئەدهەم هیشام سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی کرد کە بە باشتر و شیاوترین شێوە کاریان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کردووە، ئامادەیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ هەموو هاوکاریی و هەماهەنگییەک دەربڕی و سوپاسی ئامادەیی و گیانی خۆبەخشیی حکوومەتی خۆجێی سلێمانی و خۆبەخشەکانی بەشداربوو لە هەڵمەتی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کرد کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هەماهەنگیی حکوومەتی خۆجێی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی دەستی پێ کردووە.