Ekip
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان، سەربەست لەزگین له‌باره‌ی جوڵه و په‌لاماره دوژمنكارییه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه دژی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: هێڕشهكانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه په‌كه‌كه كار بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە، سه‌ربه‌ست له‌زگین، سه‌باره‌ت به په‌لاماری تیرۆریستانی په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزەکانی پێشمه‌رگه لە سنووری پارێزگای دهۆک گوتوویەتی: "په‌كه‌كه ئاراسته كراوه به ئامانجی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه په‌كه‌كه كار بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاندووە: "ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌یكه‌ن له دژی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه، به‌ڵكو له دژی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه".
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک بۆمبێکی چێنراویان بە هێزێکی پێشمەرگەدا تەقاندەوە و پەلاماری ھێزەکانی پێشمەرگەیان دا.
لە ئاکامی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی پەکەکەدا، پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە برینداربوون.
ئه‌و پەلامارەی تیرۆریستانی په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزەکانی پێشمه‌رگه كاردانەوەی جیاجیا و فراوانی بەداوی خۆیدا هێنا و له‌مباره‌یه‌وه وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و حکوومەتی عێراق و سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەرکۆنەی ئەو پەلامارەیان کرد.