عێراق

بارانێکی بەخووڕ ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتووەتەوە

Heman Hussein Yaseen  | 26.03.2026 - نوێکردنەوە : 29.03.2026
بارانێکی بەخووڕ ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتووەتەوە

Arbil

ھەولێر - AA

ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە ئەم ھەفتەیە ناوچەکەی گرتووەتەوە، بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە پۆند و بەنداوەکاندا.

ھاوکات بەھۆی بارانبارینەکەوە، ئاوێکی زۆر لە شەقامەکانی هەولێر کۆبووەتەوە و لە ھەندێک شوێن بووەتە ھۆی خنکانی ھاتوچۆ و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە و بەشێک لەو پردانەی کە نزمن و مێژووی دروستکردنییان کۆنە، مەترسیی ڕووخانی لەسەرە و شوفێران خۆیان لە بەکارهێنانی دەپارێزن و کەمتر هاتوچۆی پێدا دەکەن.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ھۆشداریی دابوو لەوەی کە ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی شەقامەکان بۆ ھاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل بەکارنەھێنن بەهۆی ئەم شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکە دەگرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی خراپی کەشوھەوا بووەتە پشووی فەرمیی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın