Fakhradin Ibrahim Mohammad
13 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەنجامی گفتوگۆی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق، لەکۆبوونەوەدایە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی و کابینەی حکوومەتی هەرێم بەڕێوە دەچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەنجامی گفتوگۆی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق تاوتوێ دەکرێت.