Sarmand Hameed
29 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2020
هەولێر - AA
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد ماوەی دیارییکراوی خۆکەرەنتینکردنی رێواز فایەق تەواوبوو، و ئەنجامی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا کە بۆی کراوە، نێگەتیڤ دەرچووە.
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای گەڕانەوەی رێواز فایەق لەدەرەوەی وڵات لە رێکەوتی ١٤ی ئاداری ٢٠٢٠، وێڕای جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەکانی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی سەرەتایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ههمان رۆژ بڕیاری خۆکەرەنتینکردنی دا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەروو کە دوای تەواوبوونی ١٤ رۆژ کە ماوەی دیارییكراوی کەرەنتینە، لەگەڵ پابەندبوونیان بە سەرجەم رێنماییە تەندروستییەكان و ئەنجامدانی دوا پشكنین كە خاوێن و نێگەتیڤ دەرچوو، و لە ئەمڕۆوە کەرەنتینکردنی کۆتاییهاتووە.