عێراق, کۆڤید- ١٩

سلێمانی.. خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هەڕەشەی شکاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەکەن

Rewa Mahmood Hasan  | 29.03.2020 - نوێکردنەوە : 30.03.2020
سلێمانی.. خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هەڕەشەی شکاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەکەن

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لقی سلێمانی رایگەیاند کە ئەگەر بێت و لەمیانی هەفتەی داهاتوودا، مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نەدرێت ئەوا دەڕژێنە سەر شەقامەکان و بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەشکێنن.

ئەمڕۆ، حەوت رێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، گردبوونەیەوەکیان لە شاری سلێمانی ئەنجام دا و لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا داوایان کرد کە هەرچی زووترە حکوومەت و خێرخوازان بچن بەدەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە چونکە ژیانیان لە مەترسیدایە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا کە سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لقی سلێمانی، سامان حسێن رێکیخستبوو ئاماژەی بەوەدا کە بەمەبەستی دابینکردنی مووچەکانمان، دەنگۆیەک هەیە کە ٤ و ٥ی مانگ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان مووچەکانیان وەردەگرن، بەڵام تا ئێستا هیچ رێکار و میکانیزمێک نەگیراوەتە بەر بۆ پێدانی مووچەکان و گوتی: "ئێمە رایدەگەیەنین کە ئەگەر بێت و ٤-٥ی نیسان مووچەکانمان وەرنەگرین ئەوا دەڕژێینە سەرشەقامەکان و قەدەغەی هاتوچۆ دەشکێنین، چونکە ئەم چینەی کۆمەڵگا زۆر زۆر برسین".

لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سامان حسێن ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر قەدەغەکردنی هاتوچۆ درێژبکرێتەوە بۆ ١٥ی نیسان ئەوا کارەسات روودەدات، بۆیە دەبێت خێرخوازان چاویان لەوە بێت کە زۆرترین دەستی یارمەتی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین بکەن.

ناوبراو گوتی: "رۆژانە دەیان و سەدان کەس داوای یارمەتیمان لێدەکەن، کەمێکیان خۆراکیان ماوە لە ماڵەکانیاندا بۆیە داوا دەکەین کە پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکەن لە خۆراک، لەلایەن خێرخوازنەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın