29 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2020
بەغدا - AA
عەدنان زورفی کە لە ١٧ی ئەم مانگەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق راسپێردراوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا نووسیویەتی: "یارمەتیدانی ئێران لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، رێگری لەو قەیرانە مرۆییە دەکات کە بەشێوەیەکی ترسناک لەنێو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە".
راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگەوازێکیشی ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە و داوای کردووە هەوڵ بۆ لابردن یان سووککردنی سزاکانی سەر ئێران بدەن و لەڕووی دابینکردنی پێداویستی پزیشکیشەوە هاوکاری ئەو وڵاتە بکەن.
عەدنان زورفی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە قەیرانی ئێران کاریگەری لەسەر تەندروستی و ئاسایشی عێراق-یش دەبێت.