Hemn Baban
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
هه‌ولێر-AA
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن بکوژی سەرەکی و سەرپەرشتیاری کردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر کە ناوی "مه‌زڵوم دا‌غ"ه، دەستگیر کراوە.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو 17ی تهمموز له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر رێستۆرانتی هوكهباز له شاری هه‌ولێر كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا و دوو هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان گیانییان له‌ده‌ستدا.
رۆژی دواتر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگهیهنراوێكیان بڵاوكرده‌وه و وێنه‌ی تۆمهتبارێكییان بۆ رای گشتی ئاشكراكرد و داوای زانیاری‌یان كرد له‌سه‌ری و به تۆمه‌تباری ئه‌و كرده‌وه‌یه ناساندییان، تۆمه‌تباره‌كه ناوی "مه‌زڵوم دا‌غ"ه و له‌دایكبووی ساڵی 1992ه و خه‌ڵكی دیاربه‌كری توركیایه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه..
ئاگادارى هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، تاوانبار مه‌زلوم دا‌غ كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له په‌یجى دژه تیرۆرى كوردستان بڵاوكرایه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر و دژه تیرۆرى كوردستان ده‌ستگیر كرا.
زۆر سوپاسى هاوكارى بێ پایانى هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و ورده‌كارى زیاتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه.