Haydar Karaalp,Rewa Mahmood Hasan
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
بەغدا - AA
نیوەشەوی رابردوو هێرش کراوەتە سەر کەمپێکی سەربازیی حەشدی شەعبی لە ناحیەی ئامرلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین.
تۆڕی میدیایی ئەمنی سەر بە سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی بەوەداوە کە لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە نیوەشەوی رابردوو لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر کەمپی سەربازیی کەتیبەی ١٦ی حەشدی شەعبی لە ناحیەی ئامرلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە هێرشەکەدا ٢ کەس برینداربووە بێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ زانیارییەکی تر بدرێت.