Rawan Subhi Obaiullah
13 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2026
ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییەکان، کەریم سلێمان ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی باڵای ڕۆحانیی ئێزدییەکان بڕیاریدا کە بەهۆی بارودۆخی ئێستا و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ئەمساڵ هیچ ڕێوڕەسمێکی ئاینی لە ئێوارەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکاندا لە پەرستگای لالشی پیرۆز ئەنجام نادرێت.
رۆژی چوارشەممە ١٤ی نیسان، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکانە و بەم بۆنەیەوە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، یەکێکە لە جەژنە دیارەکان، ھەموو ساڵێک لە مانگی نیسان دەکرێت. ئەم جەژنە لە ماڵان و پەرستگەی لالش بە چەندین رێورەسم بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی ئێستا، بڕیار درا کە هیچ گردبوونەوە و ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان لە پەرستگای لالش ئەنجام نەدرێت، تاوەکو گیانی هاووڵاتییان پارێزراو بێت.