Rawan Subhi Obaiullah
13 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2026
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای بەردەڕەش لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری گەیشتە قەزای بەردەڕەش. لە ئێستادا چوار تیمی تایبەت لە حەوت گەڕەکی جیاوازی قەزاکەدا سەرقاڵی جێبەجێکردنی قۆناغەکانی پڕۆژەکەن.
پڕۆژەی ڕووناکی زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە و لە ئێستادا تەنها قەزای شێخان ماوە کە پڕۆژەکەی تێدا جێبەجێ بکرێت.
تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی ٤.٥ ملیۆن ھاووڵاتی کە زیاترە لە ٪٧٠ی ھاووڵاتیانی ھەرێم کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، پرۆژەی ڕووناکی، کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت.