Ali Makram Ghareeb
13 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2023
کەرکووک-AA
سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی بەشداریی لە هەڵبژاردنی وێنەی ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد و دەنگی لەسەر وێنە دڵخوازەکانی دا کە لەلایەن پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی ٢٠٢٢دا چرکێندراون.
ئەرشەد ساڵحی لە پۆلێنبهندی هەواڵ، وێنەی "ئۆپەراسیۆن دەست پێ دەکات"ی وێنەگر، موستەفا چیفتچی، لە پۆلێنبهندی ژینگە-ژیان، وێنەی "دڵیان رەنجاندووە"ی وێنەگر، پاڤێل پاڤلۆڤ و لە پۆلێنبهندی وێنەی وەرزشیدا، وێنەی "مەلەوان"ی وێنەگر، موستەفا یڵمازی هەڵبژارد.

سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، لە پۆلێنبهندی هەواڵ وێنەی "ئۆپەراسیۆن دەست پێ دەکات"ی مستەفا چیفتچی زۆر کاری تێکردووە، گوتی: "نیشتمان خۆشەویستە، ئەوانەی ئەو خاکەیش دەپارێزن خۆشەویستن. سڵاو لە سەربازە ئازا و قارەمانەکانمان کە سەرەڕای هەموو بارودۆخ و هەلومەرجە سەختەکان بەردەوامن لە بەرگریکردن لە نیشتمان".
ئەرشەد ساڵحی ئەوەیشی خستەڕوو کە زۆر سەرسامبووە بە وێنەکانی وێنەگرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا کار دەکەن و دەستخۆشی لێکردن.