Muhammet Kurşun
03 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2019
تاران - AA
حكوومه‌تی ئێران، به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه، ده‌روازه‌ی سنووریی خوسره‌وی له پارێزگای كرماشان و ده‌روازه‌ی سنووریی جهززابهی سه‌ربه پارێزگای خوزستانی داخست.
فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ئێران، قاسم ره‌زایی له لێدوانێکیدا كه له ماڵپه‌ڕی سوپای پاسداران بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه له شه‌وی رابردووه‌وه به هۆی رووداوه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه، هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووریی خوسره‌وی و جهززابه داخراون.
قاسم ره‌زایی رایگه‌یاندووه، كاتێك رووداوه‌كانی عێراق كۆتاییان هات و ئاسایش به‌رقه‌رار بوویەوە، ده‌روازه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
ماوه‌ی دوو رۆژه خۆپیشاندان دژبە حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه کە تاوەکو ئەمڕۆ 12 كه‌س کوژراون.
له میانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه دژبە گه‌نده‌ڵی، بێكاری و كه‌میی خزمه‌تگوزاری سه‌ریانهه‌ڵداوه، تا ئێستا 112 كه‌سیش برینداربوون.
له كاتێكدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه له به‌غدای پایته‌خت و ژمارەیەک پارێزگای دیكه، گه‌یشتن بە هێڵی ئینته‌رنێت سنوورداركراوه.
حكوومه‌تی عێراق ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر، فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس ئاپ داناوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، به هۆی خۆپیشانهكانهوه ته‌واوی یه‌كه‌كانی به مه‌به‌ستی پاراستنی داموده‌زگا حكوومییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
راگه‌یه‌نراوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان دژبە خۆپیشانده‌ران گولـله‌ی راسته‌قینه‌یان به‌كارهێناوه.