Zana Natık Kerem
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
حكوومەتی عێراق، دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی "شێرەكانی جەزیرە" بە ئامانجی پاكسازیكردنی ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق لە تیرۆریستانی داعش راگەیاند.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە كە قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی "شێرەكانی جەزیرە" لە ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق دەستی پێكراوە.
لیوا یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەیشداوە كە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەكەن.
باسی لەوەشكردووە كە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە، پاكسازیكردنی ناوچەكانی رۆژئاوای عێراقە لە تیرۆریستانی داعش.