Zana Natık Kerem
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی سوپای عێراق حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کرد.
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە هەشت میحوەرەوە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کردووە.
بەپێی رایگەیەندراوەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە داببین کراوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، رادوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە ناوچەکە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.