Bekir Aydoğan
28 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2025
هەولێر - AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعروف بەشداری لە دەنگدان بە وێنەی ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد، کە تایبەتە بە وێنەی ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠٢٤.
لە میانی سەردانی نووسینگەی هەولێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئایدن مەعروف لەو وێنانەی کۆڵییەوە کە لەلایەن پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٤ گیراون و، بە بەشداری ڕۆکێستان (ROKETSAN) و تورک سێل لایڤبۆکس و سۆنی ئامادەکراون و، لە چەند بەشێکی وەک "هەواڵ"، "ژیانی سروشتیی و ژینگە"، "وەرزش"، "ژیانی ڕۆژانە" و "سووریای ئازاد" کە ئەمساڵ بۆ بەشەکان زیادکراوە، خراونەتەڕوو.
ئایدن مەعروف لە بەشی "سووریای ئازاد"دا دەنگی بە وێنەی ئەمین سانسار دا بە ناوی "یەکەم نوێژ لە وڵاتی ئازاد"دا، لە بەشی "هەواڵ" دەنگی بە وێنەی عەلی جادەڵڵا دا بە ناوی "ساتی تەقینەوە" و لە بەشی "ژیانی سروشتی و ژینگە" دەنگی بە وێنەی لوکاس کابۆن دا بە ناوی "گیانی ڕزگار بوو.
هەروەها لە بەشی "وەرزش" دەنگی بە وێنەی ئۆغوز یەتەر دا بە ناوی "خۆشی گۆڵ" و لە بەشی "ژیانی ڕۆژانە" دەنگی بە وێنەی عیسا تەرلی دا بە ناوی "حەوت بەرزایی، پێنج منارە و یەک تاوە".
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئایدن مەعروف باسی لەوە کرد کە هەموو ساڵێک بەشداری لە دەنگدان بە وێنەی ساڵی ئاژانسەکەدا کردووە و، هەموو وێنە جوان و کاریگەرەکان کە لە هەموو جیهاندا گیراون لێرە بوونیان هەیە.
ئایدن مەعروف کاتێک دەنگی بە وێنەی "یەکەم نوێژ لە وڵاتی ئازاد"دا لە بەشی "سووریای ئازاد" ئاماژەی بەوە کرد کە وێنەکە کاریگەرە و، گوتی: "پشتیوان بە خودا ڕۆژێکیش دەبێتە نسیبی ئێمە. لەوێ (لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق) بەشداری لە نوێژی هەینیدا دەکەین".
هاوکات ئایدن مەعروف جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لە بەشی "وەرزش"دا جێگەی شانازیمان بوو دوای ئەوەی یاریزانی نیشتمانیی تورکیا، مەریهـ دەمیرەل گۆڵی تۆمار کرد ئاماژەی گورگەبۆر "بۆزکوت"ی ئەنجام دا، کە ئەوە سمبوولی جیهانی تورکە.