Bekir Aydoğan
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
هه‌ولێر – AA
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف رایگه‌یاند كه گۆڕینی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییانه بووه و به‌ره‌ی به‌هێزتر كردووه و ئه‌م گۆڕانكارییهیش كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆسه‌ر توركمانه‌كان له هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عێراقدا.
ئایدن مه‌عروف سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی، چالاكییه‌كانی توركمانه‌كان له عێراق و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ره‌ی توركمانی عێراق به درێژایی مێژووی خۆی داكۆكی له مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركمانه‌كان كردووه و گوتی: "هه‌ر له دامه‌زراندنی به‌ره‌ی توركمانی عێراقییه‌وه له ١٩٩٥ له هه‌ولێر تا ئێستا، زۆر كۆنگره ئه‌نجام دراون و له كۆنگره‌كانیشدا سه‌رۆكی گشتیی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ی سیاسیی گۆڕاون".
ئایدن مەعروف گۆڕینی سه‌رۆكی گشتیی له دوا كۆنگره‌ی به‌ره‌ی توركمانیدا به پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی ناوبرد و گوتی: "پێویسته ئه‌وه وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ئیداری ببیندرێت. ئه‌مه گۆڕانكارییه له ئه‌ركدا. سه‌رۆكی گشتیی پێشوومان له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی توركمانه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی ده‌كات. سه‌رۆكی گشتیی نوێشمان له ناوچه‌ی توركمانئێلی له نزیكه‌وه ده‌ست به پرۆسه‌ی رێكخستن و سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی ده‌كات".
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و گۆڕانكارییانه له داهاتوودا به‌ره‌ی توركمانی به‌هێزتر ده‌كه‌ن و گوتی: "ئێمه (به‌ره‌ی توركمانی) هه‌م له حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌م له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی به‌رچاومان هه‌یه. له هه‌ردوو په‌رله‌ماندا نوێنه‌رانی توركمان هه‌ن و به تایبه‌ت به‌ره‌ی توركمانی به شێوه‌یه‌كی چالاكانه به‌رده‌وامه له كاره‌كانی".
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مەعروف تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی ئه‌وان داكۆكیكردن و پاراستنی مافه سیاسی، كولتووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركمانه‌كانی عێراقه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه باش بكه‌ن.
ئایدن مەعروف سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "بۆ قۆناغی داهاتوو (هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق) به سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایەنەكانی دیكه، پارته سیاسییه‌كانی توركمان به‌یه‌كه‌وه جموجۆڵ بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بین، به‌هێز ده‌بین".
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان هەروەها رێککەوتنی بەغدا و هەولێری بە گرنگ لەقەڵەم دا و ئەوەی بە سەرەتایەکی باش زانی بۆ چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
ئایدن مەعروف وەبیریشی هێنایەوە کە لە بوودجەی گشتی عێراقدا برێکی دیاریکراو بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە تورکماننشینەکان تەرخانکراوە و گوتی: "لە بوودجەی ٢٠٢١ی هەرێمی کوردستانیش کار لەسەر بوودجەیەکی دیاریکراو لەسەر کۆی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و بە تایبەتی تورکمانەکان دەکەین".