Heman Hussein Yaseen
12 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2024
هەولێر - AA
پاڵاوگەیەکی سەر ڕێگەی هەولێر-گوێر بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرتووە و هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سەر ڕێگای گوێڕ کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە.
بەپێی زانیارییەکان ئاگر لە کۆگای قیڕی پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە و دواتر تەشەنەی کردووە و ژمارەیەک لە ئەمبارەکانی پاڵاوگەکە ئاگری گرتووە.
پاڵاوگەکە کەوتووەتە گوندی تەرجانی سەر بە ناحیەی گوێڕ.
شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئاگرکەوتنەوەکە کاتێک دروست بووە کە کرێکارەکان سەرقاڵی بەتاڵکردنی نەوتی خاو بوونە کە لە پڕ گڕی گرتووە و دواتر ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.
تا ئێستا زیانەکان دیارنین و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنەکەن و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.