Sarmand Hameed
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٣٩٥ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دوو ھەزار و ٦٨٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ھەروەھا ٤٢ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٦٨٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ھەروەھا ٤٢ کەس بەھۆی تووشبوونیان ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٣٩٥ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و پێنج ھەزار و ٩٩١ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٢ ھەزار و ٣٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩١٥ ھەزار و ٣٠٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ــ ٦٥ ھەزار و ٤٥٨ کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ٦٥ ھەزار و ٤٥٨ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار و ٤٠٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.