عێراق

سەردانی پاپا بۆ عێراق

رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتە عێراق و لە میانی سەردانەکەیدا چەند پارێزگایەکی ئەو وڵاتە و ھەرێمی کوردستان بەسەردەکاتەوە.

Sarmand Hameed  | 05.03.2021 - نوێکردنەوە : 09.03.2021
 سەردانی پاپا بۆ عێراق

Arbil
ھەولێر - AA

 رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتە عێراق و لە میانی سەردانەکەیدا چەند پارێزگایەکی ئەو وڵاتە و ھەرێمی کوردستان بەسەردەکاتەوە.

ئەم سەردانەی پاپا فرەنسیس، بە یەکەم سەردانی مێژوویی بۆ عێراق دادەنرێت لەوەتەی بوونی بە رابەری کڵێسای کاسۆلیکی لە ئاداری ٢٠١٣.

پاپا سەرەتا لە ھۆڵی کۆبوونەوە فەرمییەکانی فڕۆکەخانە، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کۆبووەوە.

دواتر لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار رێوڕەسمی فەرمی پێشوازییکردن لە پاپا فرەنسیس بەڕێوەچوو و دواتر لە نووسینگەی تایبەتی سەرکۆمار، لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح کۆبووەوە.

دوای ئەو دیدارانەی، پاپای ڤاتیکان لە ھۆڵی گەورەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق و دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کۆبووەوە.

پاپا فرەنسیس لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، رۆژی شەممە شەشی ئادار لە بەغداوە بەرەو شاری نەجەف بەڕێدەکەوێت و چاوی دەکەوێت بە مەرجەعی باڵای شیعە لە عیراق، عەلی سیستانی.

دواتر لە شاری نەجەفەوە دەچێتە شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار و لە شاری شوێنەواریی ئور چاوی بە پیاوانی ئایینی دەکەوێت و گوتارێک پیشکەش دەکات، پاشان دەگەڕێتەوە بەغدا.

- سەردانی بۆ ھەرێمی کوردستان

پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس لە سێیەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، بەیانی رۆژی یەکشەممە حەوتی ئادار لە رێگەی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی ھەولێرەوە دەگاتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان و لە ھۆڵی کۆبوونەوە فەرمییەکانی فڕۆکەخانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

دواتر بەرە شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێدەکەوێت و لە ناوەندی حەوشەی بەیعە (حەوشەی کڵێسا) لە مووسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی تیرۆر ئەنجام دەدات.

پاشان بەرەو قەزای قەرەقۆش بەرێدەکەوێت و لە کڵێسای تاھیرە گوتارێک پێشکەش دەکات و دواتر دەگەرێتەوە شاری ھەولێر.

ئێوارەی ھەمان رۆژ، پاپا فرەنسیس لە یاریگای نێودەوڵەتیی فرەنسۆ ھەریری بە بەشداریی نزیکەی ١٠ ھەزار کرستیان بەشداریی لە رێوڕەسمێکی ئایینی دەکات و دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکان، بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت.

بەیانی رۆژی دووشەممە ٨ی ئادار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بەرەو رۆما بەڕدەخڕێت و کۆتایی بە سەردانە فەرمییەکەی دێت.

ھەفتەی رابردوو، سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح سەردانی پاپای ڤاتیکان و دیداری لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی بە "مێژوویی" وەسف کرد.

وەک ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، شەقامەکانی ئەو پارێزگایانەی کە پاپا فرەنسیس سەردانیان دەکات کە ھەریەک لە بەغدا، نەجەف، زیقار، نەینەوا و ھەولێر دەگرێتەوە، بە وێنەی پاپا و تابلۆی بەخێرھێنان رازێنراونەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın