Bekir Aydoğan
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2021
هەولێر- AA
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئایدن مەعرووف، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی تورکیا بروسکەیەکی ماتەمینی بڵاوکردەوە.
ئایدن مەعرووف، لە پەیامێکدا نوسیویەتی: "بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی ١١ سەربازی تورکیا لە ئەنجامی کەوتنەخواراوەی کۆپتەرێکی سەربازیی لە شارۆچکەی تاتوان-ی سەر بە بەدلیس، غەمبار و دڵتەنگی کردین".
وەزیرەکەی هەرێمی کوردستان سەرخۆشی لە تەواوی تورکیا کردووە و نوسیویەتی: "لە خوای گەورە داواکارم شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە خێزان، هاوڕێ و خۆشەویستانیان ببەخشێت. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".