19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
راگەیەندرا كە هێزەكانی ئاژانسی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سێ شانەی تیرۆریستی سەربە داعشیان لە قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق هەڵوەشاندووەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی خۆجێیی رایگەیاندووە كە هێزەكانی ئاژانسی ئاژانسی هەواڵگریی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا، سێ شانەی تیرۆریستیی داعشیان لە قەزای سامەڕا هەڵوەشاندووەتەوە، هەروەها ئەندامانی سێ شانەكە كە ژمارەیەن 14 كەسە، دەستگیركراون.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەیش داوە كە ئەو سێ شانە تیرۆریستییەی داعش، پلانیان دانابوو زنجیرەیەك كردەی تیرۆریستی لە ناوچەكانی سەربە قەزای سامەڕا ئەنجام بدەن.
بە گوتەی سەرچاوەكە لەنێو ئەندامانی ئەو سێ شانەی تیرۆریستەی داعش كە دەستگیركراون، ژمارەیەك ئافرەت هەن.