Zana Natık Kerem
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند كە دوو تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق، دەستگیركراون.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانیان پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگریی، دوو گەورە تیرۆریستی داعشیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووە كە لە بەناو یلایەتی جەزیرە كاریان كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە كە پێشتر بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان لە سنووری پارێزگای نەینەوا، كردووە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانییدا هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.