Zana Natık Kerem
03 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز رایگەیاند کە دەبێت بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جێبەجێ بکرێت.
فالح فەیاز لە یەکەمین ساڵیادی کوژرانی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە بەچەند رێگایەک وەڵامی تاوانی کوژرانی ئەبو مەھدی موھەندیس و قاسم سولەیمانی دراوەتەوە یەک لەو رێگایە دەرکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە کە داوای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات و گوتی:
"دەبێت بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جێبەجێ بکرێت".
گوتیشی: "دەبێت پارێزگاری لەسەروەریی عێراق بکرێت.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز باسی لەوەشکرد کە حەشدی شەعبی دامەزراوێکی فەرمییە و گوتی: "ئێمە لەگەڵ توندئاژۆیی نیین، بەڵام بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین".
لە سێی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لە بەغدا کوژران.