عێراق

حەیدەر عەبادی داوای پێكهێنانی حكوومەتێكی سەربەخۆ دەكات

- سەركردەی هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی: "داوا دەكەم حكوومەتێكی سەربەخۆ پیكهێندرێت بۆ ئەوەی قۆناغی راگوزەر بەڕێوەببات تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدەرێت".

16.11.2019 - نوێکردنەوە : 17.11.2019
 حەیدەر عەبادی داوای پێكهێنانی حكوومەتێكی سەربەخۆ دەكات

Iraq

بەغدا ــ AA

سەركردەی هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی داوای كرد كە حكوومەتێكی سەربەخۆ پیكهێندرێت بۆ ئەوەی قۆناغی راگوزەر بەڕێوەببات تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدەرێت.

حەیدەر عەبادی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ئەگەر بەبێ‌ وادەیەكی دیاریكراو قۆناغی راگوزەر دەست پێ نەكات، ئەوە قسەكردن لەسەر هەر نەخشە رێگەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان سوودی نییە.

سەركردەی هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی راشیگەیاندووە، گرنگە حكوومەتێكی سەربەخۆ قۆناغی راگوزەر بەڕێوەببات كە كاری لەپێشینەی ئەوە بێت بە یاسایەكی گونجاو و بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات.

حەیدەر عەبادی جەختیكردووەتە لەسەر ئەوەی كە هەر كاتێك حكوومەتێكی نوێ هەڵبژێردرا، ئەوە دەتواندرێت چاكسازی لە سیستەمی سیاسیدا ئەنجام بدرێت.

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە، عێراق رووبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بووەتەوە، شەپۆلی یەكەمی خۆپیشاندانەكان لە ١ی تشرینی یەكەمی رابردوودا دەستیپێكرد و ماوەی ھەفتەیەك بەردەوام بوو، شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەكانیش لە ٢٥ی ھەمان مانگ دەستیان پێكردەوە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.

بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە میانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق كە تا ئێستا بوونەتە قوربانی، گەیشتووەتە ٣٣٥ كوژراو و ١٥ هەزار بریندار.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın