Haydar Karaalp,Fakhradin Ibrahim Mohammad
15 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2021
بەغدا - AA
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا پایتەختی عێراق، یەک کەس کوژرا و ١٢ی دیکەش برینداربوون.
لەم بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو تەقینەوەیەی کە لە ناوچەی سەدر روویداوە بەهۆی بۆمبێک بووە کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دانراوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی لە ئاکامی تەقینەوەکە، یەک کەس کوژراوە و ١٢ی دیکەش برینداربوون.
تەقینەوەیەک لە بەغدا یەک کوژراو و ١٢ برینداری لێکەوتەوە