Hilmi Sever
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، له یاریەكدا كه پاش 44 ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ئه‌نجامیدا، بە ئەنجامی 2-1 یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
یارییەکە كه لە یاریگای فاتح تەریم لە ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، حهوتهمین یاری نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه بوو كه له پێنجیاندا هه‌ڵبژارده‌ی توركیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و له دوو یاریشیاندا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده یه‌كسانبوون.
له‌م یاریانه‌دا توركیا تێكڕا 14 گۆڵی تۆماركردووه، له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا دوو گۆڵی لێكراوه.