Sangar Hamad Azeez
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
هاندەرانی یانەی لیڤەرپول و یاریزانی یانەکە محەمەد سەڵاح کەمپینێکیان لە دژی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سێرجیۆ رامۆس کردۆتەوە بەهۆی ئەوەی ئەوان پێیان وایە ئەو یاریزانە لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بە مەبەست لە محەمەد سەڵاحی داوە و دوچاری پێکانی کرد.
کەمپینەکە کە بەمەبەستی بە سزا گەیاندنی رامۆس لە ماڵپەری (Change.org) ئەنجامدراوە، تیایدا ٤٦٣ هەزار واژوو کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی هەریەک لە (FIFA و UEFA ) ئەو یاریزانە سزا بدەن.
ئامانجی کەمپینەکە کە کۆکردنەوەی ٥٠٠ هەزار واژوو، داوا دەکەن بە یارمەتی سەیرکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی کاتی لێدانەکە و بە پشت بەستن بە یاساکانی (fair-play) ئەو یاریزانە سزا بدرێت.
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یاری کۆتایی رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوولی ئیسپانی بووەوە.
یارییەکەش بە ئەنجامی ٣-١ بە سوودی یانە مەدریدییەکە بە کۆتا هات.
بەڵام ئەوەی جیگای ئاماژەیە محەمەد سەڵاحی یاریزانی یانەی لیڤەرپوول بەهۆی پێکانەوە لە خولەکی ٣١ یارییەکەی بەجێهێشت، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لەگەڵ یاریزان رامۆس بەریەک کەوتن.
بەگوێڕەی پشکنینە سەرەتاییەکان ئەگەری هەیە ئەو یاریزانە نەتوانێت بەشداری مۆندیالی رووسیا ٢٠١٨ش بکات کە دوای جەژن بەڕێوەدەچێت.