Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
لەچوارچێوەی ئەو رێکارەی لەنێو بڕیارنامەی ژمارە ٦٩٦دا کە لە میانی باری نائاساییدا دەرکراوە و مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، ٥٨ هەزار و ٥٠٠ حوکمدراو و بەندکراو، شەش هەزار و ٨٠٠ بەدلەی قاوەیی کاڵ و ٥١ هەزار و ٧٠٠ بەدلەی خۆڵەمێشی لە دانیشتنەکانی دادگادا لەبەردەکەن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ژمارەی ئەو بەندکراو و حوکمدراوانە روونبوویەوە کە رێکاری ''یەکپۆشیی'' دەیانگرێتەوە.
رێکارە نوێیەکە هەریەک لەو کەسانە دەگرێتەوە کە بە هۆی بەشدارییان لە هەوڵی کودەتا، هەروەها ئەو کەسانەی ئەندام و بەرپرسن لە هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی فەتۆ، پەکەکە، دەهەکەپەجە و داعش بەو هۆیەوە دادگایی دەکرێن کە ژمارەیان ٥٨ هەزار و ٥٠٠ حوکمدراو و بەندکراوە.
هەموو ئەوانەی بە پێی تاوانەکانی بەشی پێنجەمی یاسای سزادانی تورکی کە پەیوەستە بە تاوانەکانی هەوڵی کودەتا لە ژێر ناونیشانی ''تاوانەکانی پەیوەست بە دژایەتییکردنی شیرازەی دەستووریی و کارپێکردنی دەستوور''دا ئەو تاوانانەی لە هەریەک لە ماددەکانی ٣٠٩، ٣١١ و ٣١٢دا هاتوون، ئەوانەی لە ماددەی ٣١٠دا هاتووە کە بریتییە لە ''تیرۆرکردنی سەرکۆمار''، حوکمدراون یان بەندکراون، بەدلەی قاوەیی کاڵ لەبەردەکەن.
لەو چوارچێوەیەشدا، شەش هەزار و ٨٠٠ هەس کە بە تاوانی بەشدارییکردن لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزدا حوکمدراون یان بەندکراون، بە بەدلەی قاوەیی کاڵەوە بەشداریی لە دانیشتنەکاندا دەکەن.
٥١ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س كه به تۆمه‌ته‌كانی "دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار"،"ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداردا" و "دابینكردنی چه‌ك بۆ رێكخراوه‌كان" ده‌ستگیركراون، بڕیاره به به‌دله‌ی خۆڵه‌مێشییه‌وه بچنه به‌رده‌م دادوه‌ر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌وانه‌شی كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ریزه‌كانی فه‌تۆدا ده‌ستگیركراون، به به‌دله‌ی خۆڵه‌مێشییه‌وه ده‌چنه به‌رده‌م دادوه‌ر. ئه‌وانه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ریان به به‌دله‌ی خۆڵه‌مێشییه‌وه بچنه به‌رده‌م دادگا، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ریزه‌كانی په‌كه‌كه، DHKP-C و داعشدا ده‌ستگیركراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی داد ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه له‌وباره‌وه.
بڕیاره هه‌مواری وه‌زاره‌ته‌كه له‌باره‌ی شێوازی جلوبه‌رگی ده‌ستگیركراوه ژنه‌كان دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانیان بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به پێی یاساكانی باری نائاسایی، بڕیاری یه‌كپۆشی ژنانی دووگیان و منداڵانی به‌ندكراو ناگرێته‌وه. به‌ڵكو ئه‌و به‌ندكراوانه ته‌نها له كاتێكدا له به‌ندیخانه‌وه ده‌چنه به‌رده‌م دادوه‌ر ئه‌و جلوبه‌رگه بپۆشن.