Sangar Hamad Azeez
24 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد تەواوی شاری عەفرینیان کۆنترۆڵ کرد و لە ئێستادا دەستکراوە بە پاککردنەوەی ناوچەکە تاکو بە زووترین کات هاووڵاتیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
بە مەبەستی پاککردنەوەی شاری عەفرین لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش، سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بە هاوبەشی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێکرد لەژێر ناوی لقی زەیتون.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، ئەمڕۆ تەواوی گوندەکانی سەر بە عەفرین کۆنترۆڵ کران و بەم شێوەیەش شاری عەفرین بە تەواوەتی لە تیرۆریستان پاککرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژ بەوە کراوە کە سوپای تورکیا دەستی کردووە بە پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و بۆمبی دەستی و پاشماوە جەنگییەکان، تاکو بە زووترین کات هاووڵاتیان بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.