Mazın Asad
14 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
مەدرید - AA
لە ھەفتەی ١٩ھەمینی خولی لالیگای ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید بە ٠-١ گۆڵ بەرامبەر بە یانەی ڤیاریال شکستی خوارد.
یانەی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیو پێشوازی کرد لە یانەی ڤیاریال.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ بۆ ھەردوو یانەی کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمدا یاریزان پابلۆ فۆرنالس لە خولەکی ٨٧ی یارییەکە توانی گۆڵێک بۆ یانەی ڤیاریال تۆمار بکات. بەم پێیەش یارییەکە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی ڤیاریال کۆتایی ھات.
یانەی ڤیاریال بە بردنەوەی یارییەکە، کۆی خاڵەکانی بۆ ٣١ خاڵ بەرزکردەوە و یانەی ریال مەدریدیش لە ٣٢ خاڵ مایەوە.
یانەی ریال مەدرید کۆی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پێشەنگی خولەکە یانەی بەرشەلۆنە بۆ ١٦ خاڵ بەرزکردەوە.