Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
مه‌درید - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی له‌باره‌ی ئه‌و سیاسەتمەدارانەی كه‌ته‌لۆنیا کە سكاڵایان له‌سەر تۆماركراوه و ده‌ستگیركراون گوتی: "له سیاسه‌تدا جێگایان نابێته‌وه".
له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پارته‌كانی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی به پێی راپرسییه‌كانی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له كه‌ته‌لۆنیا كه بڕیاره 21ی تشرینی دووه‌م بەڕێوهبچێت له ریزی پێشوه دێن، راخۆی گوتی: "ئه‌گه‌ر پارته جوداخوازه‌كان سه‌رله‌نوێ له كه‌ته‌لۆنیا ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست، وه‌ك حكوومه‌ت هه‌ڵوێستمان له‌به‌رامبه‌ریان ناگۆڕێت".
وه‌بیر راخۆی هێنرایه‌وه ئه‌و سیاسەتمەدارانەی کە حكوومه‌تی ئیسپانیا سكاڵای له‌سەر تۆماركردوون و له ئێستادا به‌ندكراون، كاندیدن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا. ناوبراو له‌وباره‌وه گوتی: "به‌لای ئێمەوە ئه‌وانه له سیاسه‌تدا جێگایان نابێته‌وه".