Dlshad Saifaalddin Ahmed
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
سلێمانی ـ AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکوومەت، قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەک لە وەزیرەکان، دوای سەردانی بۆ قەزای دەربەندیخان و بەسەرکردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخەکە لە میانی گەڕانەوەی لە نەخۆشخانەی فاروق لە شاری سلێمانی، سەردانی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆسرەت رەسول عەلی کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی ناوبراو.
کۆسرەت رەسول عەلی ماوەی پێنج رۆژە بە ھۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەیە و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک بۆی، لەژێر چاودێری وردی پزیشکی ھێڵدراوەتەوە.