Sangar Hamad Azeez
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی تورکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاردا توڕان، بە فەرمی گەڕایەوە تورکیا و رووی لە یانەی مێدیپۆڵ باشاکشەهیر کرد.
یانەی مێدیپۆڵ باشاکشەهیری تورکیا، ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکیدا لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەکرد کە بەفەرمی کۆتاییان بە گرێبەستی یاریزان ئاردا توڕان هێناوە لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا.
لە بڵاوکراوەکە زیاتر رایدەگەیەنێت: "ئەمڕۆ ئاردا توڕان بە درێسی پڕتەقاڵییەوە دەگەڕێتەوە بۆ نیشتیمان، ئەم گواستنەوەیە تەنیا پەیوەست نییە بە یانەکەمان بەڵکو پەیوەستە بەهەموو تورکیاوە، بۆ هەموومان خێردار بێت".