Sangar Hamad Azeez
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
مەدرید - AA
یانەی بارسێلۆنا بە بردنەوەی لە یانەی ئیسپانیۆڵ خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی جامی شای ئیسپانیا لە یاری هاتنەوە، یانەی بارسێلۆنا میوانداری یانەی ئیسپانیۆڵی کرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی بارسا بە کۆتا هات.
گۆڵەکانی یانەی بارسێلۆنەش لە خولەکی ٩ و ٢٥ لە رێگەی یاریزانان لیۆنەل میسی و سوارێزەوە تۆمار کران.
بەم ئەنجامەش بە یاری چوون و هاتوون بە ئەنجامی ٢-١ یانەی بارسێلۆنا خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.