Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
تێنسزانی سڕبی نۆڤاک جۆکۆڤیچ هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی شانگهای بۆ تێنسی سەرزەوی نزیکبووەوە، دوای ئەوەی خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
لە قۆناغی پێشکۆتاییدا جۆکۆڤیچی سێیەمی ریزبەندی جیهان لەسەر ئاستی پیاوان رووبەڕووی ئەلیکساندەر زڤێریڤی ئەڵمانی بووەوە و یارییەکەشی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەربردەوە
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش ٦-١ و ٦-٢ بوو.
لە یاریی کۆتاییدا نۆڤاک جۆکۆڤیچ خاوەنی سێ نازناوی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان رۆجێر فێدێرێر و بورنا کۆریچی کرواتی دەبێتەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.