Yunus Kaymaz,Muhammet Ali Kemal
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی بەرازیلی، رۆناڵدینۆ ماڵئاوایی لە یاریگاکان کرد.
بەڕێوەبەری کارەکان و برا گەورەی رۆناڵدینۆ، رۆبەرتۆ ئاسیس، هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد رێوڕەسمی جۆراوجۆر لە سەر ئاستی هەریەک لە بەرازیل، ئەورووپا، ئاسیا و هەڵبژاردەی نیشتمانیی سازدەکرێت.
دوای ئەوەی یاریی بۆ هەریەک لە پاریسان جێرمان، بارسێلۆنا و میلان کرد، لە بەرازیل درێژەی بە ژیانی وەرزیشیدا و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بەشداریی لە یارییەکاندا نەدەکرد.
رۆناڵدینۆ کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جامی جیهانی و لە ساڵی ٢٠٠٦دا لەگەڵ بارسێلۆنا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی بردووەتەوە، لە ٢٠٠٥دا خەڵاتی ''تۆپی ئاڵتوونی" بەدەستهێناوە.