Muhammed Emin Canik
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
بوێنس ئایریس – AA
لە بەڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ١٩٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە کە ئەوەیش زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بەڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٦ هه‌زار و ٩٧٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون، هه‌زار و ١٩٥ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوە کە ئه‌مه‌ش زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانه له‌و وڵاته له میانی یەک رۆژدا.
به‌م جۆره تا ئێستا له‌و وڵاته ١٣ ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار و ٥٨٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ بوون، ٣٣٦ هه‌زار و ٩٤٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١١ ملیۆن و ٥٥٨ هه‌زار و ٧٨٤ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
ژماره‌ی دانیشتووانی به‌ڕازیل کە ٢١٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه، به دوای ئه‌مریكادا له ریزبه‌ندی دووه‌مدا دێت كه كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ری.