Dildar Baykan
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
واشنتۆن-AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پشتیوانیی له ئۆكراینا ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ رووسیادا له گرژییدایه به‌ڵام بڕیاری ئه‌وه‌ی كه ئۆكراینا ببێته به‌شێك له ناتۆ، له ده‌ستی هاوپهیمانییهكهدایه.
جێن ساكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له كۆشكی سپی سازیكرد، روونكردنه‌وه‌ی دا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مریكا پشتیوانیی له بوونه ئه‌ندامی ئۆكراینا له هاوپه‌یمانیی ناتۆ ده‌كات یان نا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ، گوزارشتی له خواستی وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆ بوونه به‌شێك له هاوپه‌یمانیی ناتۆ، ساكی باسی له‌وه‌كرد كه ئۆكراینا ماوه‌یه‌كی درێژه ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانییه‌كه و رایگه‌یاند:
"هه‌میشه گوزارشت له پشتیوانیی به‌هێزمان بۆ ئۆكراینا ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها له هه‌وڵداین بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه بكرێته سه‌ریان به‌ڵام بڕیاری ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێك له ناتۆ، ئه‌وه بڕیاری هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه".