ریال مه‌درید دێربیی مه‌دریدی برده‌وه
- له لا لیگادا، یانه‌ی ریال مه‌درید 3 به 1 له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی برده‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له لا لیگادا، یانه‌ی ریال مه‌درید 3 به 1 له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی برده‌وه.
له هه‌فته‌ی 23یه‌می دێربیی مه‌دریددا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید كه له ململانێی پێشه‌نگیدان له یاریگای وان‌دا مێترۆتۆڵیتانۆی ئه‌تله‌تیكۆ به‌یه‌كگه‌یشتن.
له خوله‌كی 16دا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ڕێگه‌ی كارلۆس كاسیمێرۆ-وه گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ به‌خێرایی به‌رپه‌رچی دایه‌وه و توانیی له خوله‌كی 25دا، له‌ڕێگه‌ی گریزمان-ه‌وه ئه‌نجامه‌كه هاوتا بكاته‌وه.
دواتر و له خوله‌كی 42دا، سێرجیۆ رامۆس له‌ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه گۆڵی دووه‌می بۆ ریال مه‌درید تۆماركرد و گێمی یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌میشدا ریال مه‌درید كۆنترۆڵی یاریگای لای خۆی هێشته‌وه و توانیی له خوله‌كی 74دا، له‌ڕێگه‌ی گاریس بێڵ-ه‌وه گۆڵی سێیه‌م تۆماربكات و 3 به یه‌ك له ئه‌تله‌تیكۆی خاوه‌ن یاریگای بباته‌وه.
له خوله‌كی 80ی یارییه‌كه‌دا، یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تۆماس، كارتی دووه‌می زه‌ردی وه‌رگرت و یاریگای به‌جێهێشت و ئه‌تله‌تیكۆ به 10 یاریزانه‌وه درێژه‌ی به یارییه‌كه‌دا.
به‌م ئه‌نجامه ریال مه‌درید كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 45 خاڵ و كه‌وته پێش ئه‌تله‌تیكۆ كه 44 خاڵی هه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن