Ramal Mahmood
01 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
"گۆڕەپانی یاری تەور هەڵدان" دوای کەنەدا لە ئەمریکا کرایەوە و چاوەڕێی گەنجان دەکات بێن بۆئەنجامدانی ئەو یارییە.
یەکەم گۆڕەپانی تەور هەڵدان لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای Bad Axe Throwing لەشیکاگۆ کرایەوە و بەگەرمی لەلایەن گەنجانەوە پێشوازی لێکرا. گەنجان بە تامەزرۆییەوە بەشێوەی تیپ بەشدارییان لەکێبڕکێی یارییەکە کرد بۆ تێگرتنی تەورەکە لە نیشانەی چەقی سەر رووتەختی بەرامبەریان، گێمی هەر یاریەک ماوەی دوو کاتژمێر و سی خولەک خایاند، لەژێر چاودێری راهێنەراندا یارییەکەیان ئەنجامدرا. نرخی بلیتی ئەو یارییە نزیکەی ٥٠ دۆلارە، زیاتر ئەو گەنجانە رووی تێدەکەن کە ئاهەنگی ساڵیادی لەدایکبوون یان کۆتایی هاتنی قۆناغی ژیانی سەڵتی دەگێڕن. لەیارییەکەدا رێگە بەهێنان و خواردنەوەی مەی نادرێت.
لەبارەی هێنانی ئەو یارییە بۆ ئەمریکا کاربەدەستی ئەو کۆمانیایە ژولیان روتکۆوسکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "کۆمپانیاکەمان نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر گۆڕەپانی یاری تەور هەڵدانی لە کەنەدا کردەوە. دوای ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا گۆڕەپانەکانی ئەو یارییە بە سەرانسەری کەنەدادا بڵاوبوونەوە، بەڕێوەبەری کۆمپانیا لەو باوەڕەدابوو کردنەوەی بەشێک لە شیکاگۆ بەگەرمی لەلایەن گەنجانی ئەمریکاوە پێشوازی لێ دەکرێت". ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی ئەوەی خەڵکی شیکاگۆ هاوشێوەی کەنەدییەکان پێشوازی لە شتی نوێ دەکەن و تاقیدەکەنەوە بڕیاریان داوە، یەکەم شار کە گۆڕەپانی تەورهەڵدانی لێدەکەنەوە شیکاگۆ بێت.
روتکۆوسکی ئاماژەی بەوشکرد بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی روودەکەنە یارییەکە لەشێوەی گرووپدا دێن، و کەوبارەیەوە گوتی: "بەشێکی زۆری ئەوانەی بەتامەزۆییەوە دێن یارییەکە تاقیبکەنەوە، ئەوانەن بۆ ئاهەنگی ماڵئاوایی کردن لە ژیانی سەڵتی و ساڵیادی لەدایکبوون ئاهەنگ دەگێڕن".
چاوەڕێ دەکرێت گۆڕەپانەکانی ئەم یاریە کە لەمانی ئەیلوولدا کراوەتەوە، بەشی دیکەی لە سەرانسەری ئەمریکا بکرێنەوە.