Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2017
لۆس ئانجلس - AA
له مه‌ڕاسیمی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاردا كه له شاری لۆس ئانجلسی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵه‌یه‌ك روویدا كه تا ئێستا له‌مێژووی به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا رووینه‌داوه.
خه‌ڵاتی ئۆسكار كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمی زانستی و هونه‌ره‌كانی سینه‌ماوه دابه‌شده‌كرێت، له مه‌ڕاسیمێكدا له شانۆی دۆڵبی له لۆس ئانجلس به‌خشرایه خاوه‌نه‌كانی.
له كاتێكدا وارن بیتی و فای دوناوای چوونه سه‌ر شانۆ بۆ راگه‌یاندنی خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌فیلمی "La La Land"، تیمی فیلمه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه خاوه‌نی سه‌ره‌كی خه‌ڵاته‌كه فیلمی (Moonlight)"ه.
له كاتێكدا تیمی "La La Land" گوتاری سوپاسگوزاریان پێشكه‌ش ده‌كرد، پشێوی له‌سه‌ر شانۆكه دروستبوو.
دوای ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵه‌كه، بیتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و زه‌رفه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌یه ئێما ستۆن به‌فیلمی La La Land خه‌ڵاته‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه و داوای لێبووردنی كرد و گوتی: "هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ته‌ماشای فای و ئێوه‌شم كرد. هه‌وڵم نه‌ده‌دا خۆم كۆمیدی بكه‌م".
- مه‌ڕاسیمی خه‌ڵاته‌كه
مه‌ڕاسیمه‌كه كه تیایدا به‌نرخترین خه‌ڵاتی جیهانی سینه‌ما به‌خشرایه براوه‌كان، به‌گۆرانی "Can't Stop The Feeling"ی جه‌ستن تیمبهرلایك ده‌ستی پێكرد.
جیمی كیمهل كه پێشكه‌شكاریی مه‌راسیمه‌كه‌ی گرتبووه ده‌ست، بهگاڵتهیهك ده‌ستی پێكرد كه تیایدا ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت و، گوتی: "ئێستا له زیاتر له 225 وڵاته‌وه كه نه‌فرینمان لێده‌كه‌ن ته‌ماشای مه‌ڕاسیمه‌كه ده‌كه‌ن. ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆك تره‌مپ بكه‌م. ساڵی رابردوو ئۆسكار ره‌گه‌زپه‌رستی پێوه دیاربوو، ئیدی ئێستا نا، سوپاسی ده‌كه‌م".
- یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری موسوڵمان كه خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێنا
یه‌كه‌من خه‌ڵاتی ئه‌و شه‌وه به‌خشرایه ماهیرشاڵا عه‌لی، وه‌ك باشترین یاریده‌ده‌ری ئه‌كته‌ری پیاو، ئه‌ویش به‌هۆی توانای له فیلمی "Moonlight".
عه‌لی، بووه یه‌كه‌م موسوڵمان كه له به‌شی ئه‌كته‌ری خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێبه‌خشرا. ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه پاش موسوڵمانبوونی له ساڵی 2000دا ئه‌و ناوه‌ی وه‌رگرت.
- خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ئێرانییه‌ی کە به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپه‌وه رێگریی لێكرا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات
خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌زمانی بیانی درا به‌فیلمی "The Salesman" له ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ری فه‌رهادی ئێرانی كه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپه‌وه نه‌یتوانی سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات و به‌شداری مه‌راسیمه‌كه بێت.
ئه‌نوشه ئه‌نساری به‌ناوی ئه‌سغه‌ری فه‌رهادییه‌وه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه چووه سه‌ر شانۆ و په‌یامی ده‌رهێنه‌ر فهرهادیی خوێنده‌وه.
فه‌رهادی كه ساڵی 2011ش به‌فیلمی "A Separation" خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێنا له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "نیگه‌رانم كه ئه‌م ئێواره‌یه له‌گه‌ڵتان نیم. نه‌بوونی من، بێڕێزییه به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌م و شه‌ش وڵاته‌كه‌ی دیكه به‌هۆی بڕیارێكی نامرۆڤانه‌وه".
ئه‌نساری كه به‌ناوی فه‌رهادییه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت گوتی: "پۆلێنكردنی جیهان بۆ دوو پۆلی ئێمه و دوژمنه‌كانمان، ته‌نها ترس و دڵه‌ڕاوكی دروست ده‌كات. ئه‌مه شه‌ڕه‌نگێزی و هۆكارێكه بۆ جه‌نگ".
براوه‌كانی خه‌ڵاتی ئۆسكار ئه‌مانه‌ن:
- باشترین فیلم (Moonlight)
- باشترین ده‌رهێنه‌ر Damien Chazelle له ده‌رهێنانی فیلمی (La La Land)
- باشترین ئه‌كته‌ری پیاو Cassey Affleck له فیلمی (Manchester by the Sea)
- باشترین خانمه ئه‌كته‌ر Emma Stone له فیلمی (La La Land)
- باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ری پیاو Mahershala Ali له فیلمی (Moonlight)
- باشترین خانمه ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر Viola Davis له فیلمی (Fences)
- باشترین فیلم به‌زمانی بیانی The Salesman له‌ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ری فه‌رهادی
- باشترین ده‌نگ بۆ فیلمی (Arrival)
- باشترین میكساجی ده‌نگ بۆ فیلمی (Hacksaw Ridge)
- باشترین میوزیكی فیلم بۆ فیلمی (La La Land)
- باشترین گۆرانی "City Of Stars" له فیلمی (La La Land)
- باشترین مكیاج و دیزاینی قژ بۆ فیلمی (Suicide Squad)
- باشترین جلوبه‌رگ بۆ فیلمی (Fantastic Beast and Where to Find Them)
- باشترین كورته فیلم (Sing)
- باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن (Zootopia)
- باشترین كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشن (Piper)
- باشترین ئیفێكتی گرافیكی بۆ فیلمی (The Jungle Book)
- باشرتین داستانی فیلم بۆ فیلمی (Hacksaw Ridge)
- باشترین دیزاینی به‌رهه‌مهێنان بۆ فیلمی (La La Land)
- باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (Moonlight)
- باشترین فیلمی دۆكومێنتاری (The White Helmets)