İsmail Özdemir,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌رپرسیاریەتی كۆمه‌لایه‌تی فیلمی "Ayla"دا، كه له‌نێو "باشترین فیلم به زمانی بیانی" پاڵێورا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار، ده‌ستكراوه به كه‌مپینی کۆکردنەوەی بەخشین بۆ لێقه‌وماوانی جه‌نگ.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن هونه‌ره‌كانی دیجیتاڵی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی "Ayla" بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به راگه‌یاندنی كه‌مپینێك كراوه بۆ زیادكردنی هه‌ست به‌رامبه‌ر هه‌موو منداڵانی قوربانیی جه‌نگ و پشتیوانی كردنیان، كه وه‌ك فیلمه‌كه باس له چیرۆكی 60 ساڵه‌ی ئه‌فسه‌ر سوله‌یمان دیلبیرلیك ده‌كات كه له مه‌یدانی جه‌نگدا ژیانی كچێكی منداڵی رزگاركردووه و، وه‌ك رۆڵه‌ی خۆی به‌خێوی كردووه، به‌ڵام یاساكان ریگه‌یان پێنه‌داوه بیهێنێته‌وه بۆ توركیا.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هه‌ر كه‌سێك له‌و نامه‌یه‌كدا بنوسێت "Ayla" و بینێرێت بۆ ژماره 3005، ده‌توانێت بڕی 10 لیره ببه‌خشێت به یونسێف.
به‌پێی زانیارییه‌كانی یونسێف، 28 ملیۆن منداڵی قوربانیی جه‌نگ له جیهاندا هه‌ن، له روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه "لەو ژمارەیە نزیكه‌ی ملیۆنێك و 500 هه‌زاریان له توركیادا ده‌ژین. به‌و به‌خشینانه‌ی كۆده‌كرێنه‌وه ده‌توانرێت منداڵان بپارێزرێت، ئاوی پاك و كه‌شێكی ته‌ندروستیان بۆ دابینبكرێت، بخوێنن و دووباره ببنه‌وه هەست بە ژیانی منداڵی خۆیان بکەن".