Sebahatdin Zeyrek,Mohammed Baqi Hussein
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
دێنیزلی - AA
چیرۆكی دامه‌زرانی ئۆركێسترایه‌كی 40 كه‌سی كه له خوێندكاره به‌هره‌مه‌نده‌كانی خوێندنگه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی ڤارتۆی سه‌ربه مووش پێكهێنراوه، كراوه‌ته بابه‌تی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری و فیلمه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له شاری ئهنتیكی لاوۆدیكیا له شاری دێنیزلی نمایشكرا.
ده‌رهێنه‌ر ژاله ئینجهكۆل، به چیرۆكی پێكهێنانی ئۆركێسترایه‌ك له منداڵانی به‌هره‌مه‌ند له لایه‌ن مۆمۆستای هونه‌ر، ئه‌سڵی تانریكوڵو-ه‌وه سه‌رسامبوو، كه له سه‌ره‌تاوه به ته‌خته و ته‌شت و ده‌به موزیكیان لێداوە و فیلمێكی دۆكیۆمێنتاریی به‌ناوی "چیرۆكێكی موزیكی" لێدروستكردووه.
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری له دێنیزلی رێوڕه‌سمێكی بۆ فیلمه دۆكیۆمێنتارییه‌كه رێكخست و هه‌ریه‌ك له مامۆستای هونه‌ر، ئه‌سڵی تانریكوڵو و خوێندكارێكی به‌ناوی رۆژین تاش ئاماده‌بوون تێیدا.
ده‌رهێنه‌ر ئینجهكۆل گوتی: "ئێره كه‌شێكی خۆشی هه‌یه. پێموایه نزیكیشه له ئامانجی فیلمه‌كه. چیرۆكی موزیكهكهمان له‌هه‌مان كاتدا گۆڕا بۆ چیرۆكێكی دڵخۆشی. هاوكات چیرۆكێكه كه باس له‌وه ده‌كات هه‌میشه ئومێد بوونی هه‌یه. چیرۆكێكه كه باس له‌وه‌ده‌كات، مامۆستایه‌كی ئیزمیری له گوندێكی مووش ئۆركێسترایه‌كی 40 كه‌سی دروستده‌كات. له‌ڕاستیدا من فیلمه‌كه بۆیه ده‌ركرد، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌م ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت، شتانی زۆر جوان ئه‌نجامده‌درێت."
رۆژین تاش له‌باره‌ی ئۆركێستراكه و رۆڵی مامۆستاكه‌یه‌وه گوتی،"مامۆستا ئه‌سڵی بووه خاڵی وه‌رچه‌رخانی من. كاتێك كه یه‌كترمان ناسی، كه ئامێره موزیكییهكانم بینی، زۆر دڵخۆشبووم. پێم وانه‌بوو ده‌توانم بگه‌مه ئێره. به‌ڵام هه‌موو شتێك له‌پڕ رویدا."