Mohammed Baqi Hussein
08 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2017
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگ له‌نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا، "هیچ كه‌سێك له ژیاندا نامێنێت".
له فیلمی دۆكومێنتاریی "The Putin Interviews" كه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ ئۆلیڤه‌ر ستۆنه‌وه ئاماده‌كراوه، پوتین روونكردنه‌وه‌ی گرنگ ده‌دات له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ناتۆ.
چه‌ند به‌شێكی كورتی فیلمه دۆكومێنتارییهكه كه بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه ده‌ست به په‌خشكردنی بكرێت، به‌مه‌به‌ستی ناساندن بڵاوكرایه‌وه.
پوتین له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ستۆندا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ له‌نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا، پوتین گوتی، "له‌ئه‌گه‌ری وه‌ها جه‌نگێكدا، پێم وانییه هیچ كه‌سێك له‌ژیاندا بمێنێت".
پوتین هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی ناتۆوه داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ناتۆ وه‌ك ئامرازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای لێهاتووه و وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، په‌یوه‌ست نین به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه، به‌ڵكۆ په‌یوه‌ستن به ئه‌مریكاوه.
پوتین دەڵێت: "كاتێک وڵاتێك ده‌بێته ئه‌ندامی ناتۆ، خۆڕاگرتنی له‌به‌رده‌م فشاره‌كانی ئه‌مریكادا ئه‌سته‌م ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌توانرێت سیستمه‌كانی چه‌ك له‌و وڵاته‌دا جێگیربكرێت. ئیدی ده‌توانرێت سیستمه دژه مووشه‌كه‌كان، بنكه‌ی سه‌ربازی و له‌كاتی پێویستدا سیتمی هێرشكردنی دیكه‌ش له‌و وڵاته جێگیربكرێت".
پوتین نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی فراوانبوونی ناتۆوه ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رانبه‌ر به‌هێزبوونی ناتۆ له سنووره‌كانی رووسیادا و هه‌ڵكشانی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی، رووسیاش ناچاره رێوشوێن بگرێته‌به‌ر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دۆخه‌كه گرژیی تێكه‌وتووه به‌ڵام هێشتا ئومێد هه‌یه بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا.
فیلمی دۆكومێنتاریی "The Putin Interviews" له چوار به‌ش پێكدێت و بڕیاره له 12ی حوزه‌یرانه‌وه له Showtimeه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.