Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
29 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2016
له‌شه‌وی دابه‌شكردنی 88-همین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاردا كه له شاری لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، فیلمی "سپۆت لایت Spotlight" خه‌ڵاتی باشترین فیلم و فیلمی "ماد ماكس:فیوری رۆد Mad Max: Fury Road" شه‌ش خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا. ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی ئه‌لێخاندرۆ گۆنزالیز ئیناریتۆ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر و لیۆناردۆ دیكاپریۆ به فیلمی "رێڤێنێنت The Revenant "خه‌ڵاتی باشترین كوڕه ئه‌كته‌ری پێ درا.
به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی خه‌ڵات دابه‌شكردنه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پڕۆتێستۆ و ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر بانگه‌شه‌كانی نه‌ژادپه‌رستی له دیاریكردنی كاندیده‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كان.
مه‌راسیمه‌كه به قسه گاڵته‌ئامێزه‌كانی كۆمیدیهنی ره‌شپێست كریس رۆك كه پێشكه‌شكاری مه‌راسیمه‌كه بوو، له‌سه‌ر نه‌بوونی كاندیدی ره‌شپێست بۆ خه‌ڵاته‌كانی 2016 ده‌ستی پێكرد.
یه‌كه‌م خه‌ڵات جۆش سینگه‌ر و تۆم ماكارثی به فیلمی "سپۆت لایت Spotlight" به‌ده‌ستیان هێنا كه خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بوو.
خه‌ڵاتی باشترین خانمه ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر به‌خشرا به ئه‌لیسیا ڤیكاندهر له فیلمی"كچه دانیماركییه‌كه The Danish Girl".
فیلمی "ماد ماكس:فیوری رۆد Mad Max: Fury Road" كه 10 كاندیدی هه‌بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات، توانی شه‌ش خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت كه خه‌ڵاته‌كانی باشترین دیزاینی جلوبه‌رگ، باشترین به‌رهه‌مهێنان، باشترین مۆنتاژ، باشترین مۆنتاژی ده‌نگ، باشترین میكساژی ده‌نگ، باشترین مكیاژ بوون.
ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی ئه‌لێخاندرۆ گۆنزالیز ئیناریتۆ به فیلمی "رێڤێنێنت The Revenant " خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری به‌ده‌ستهێنا. ئینارۆتۆ دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك بووه خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی جۆن فۆرد و جۆزێف مانكیویچی دووباره كرده‌وه. به هه‌مان فیلم ئه‌كته‌ر به‌ناوبانگ لیۆناردۆ دیكارپریۆ بۆ یه‌كه‌مجار توانیی خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ده‌ستبهێنێت و وه‌ك باشترین كوڕه ئه‌كته‌ر ده‌ستنیشانكرا.
هه‌روه‌ها بری لارسن بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مساڵ.
بۆ پاڵپشتی كردن له كه‌مپینی دژ به ده‌ستدریژی سێكسی، بایدن چووه سه‌ر شانۆ
له كاتێكدا خه‌ڵكه‌كه به‌پێوه‌ی چه‌پڵه‌یان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن لێده‌دا كه بۆ پشتیوانی كردنی ئه‌و كه‌مپینه‌ی كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه دژ به ده‌ستدرێژی سێكسی له قوتابخانه‌كاندا چووه سه‌ر شانۆ، بایدن به میوانانی گوت "تكایه دانیشن، لێره‌دا بێ تواناترین كه‌س منم".
لایدی گاگا كه یه‌كێك بوو له كاندیدانی "باشترین گۆرانی ره‌سه‌ن"، له‌و شه‌وه‌دا گۆڕانی "Til It Happens To You"ی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام خه‌ڵاتی وه‌رنه‌گرت.
ده‌رهێنه‌ری تورك ده‌نیز گه‌مزه ئێرگوڤێن، كه به‌ناوی فه‌ڕه‌نساوه كاندید بوو بۆ "باشترین فیلمی بیانی" به فیلمی "Mustang" كه به توركی له كهستهمۆنو ده‌ری كردووه، خه‌ڵاتی به‌ده‌ست نه‌هێنا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی به‌خشرایه فیلمی "Son of Soul"ی ده‌رهێنه‌ر لاسزلۆ نێمێس له هه‌نگاریا.
خه‌ڵاته‌كانی 88مین مه‌راسیمی ئۆسكار بەمشێوەیە دابەشکران:
باشترین فیلم: Spotlight
باشترین ده‌رهێنه‌ر: ئەلێخاندرۆ گۆنزالیز - The Revenant
باشترین ئەکتەری کوڕ: لیۆناردۆ دێکاپریۆ - The Revenant
باشترین ئەکتەری یاریدەدەری کوڕ: مارک ریلانس - The Bridge of Spies
باشترین ئەکتەری یاریدەدەری کچ: ئەلیسیا ڤیکاندێر - کچە دانیمارکییەکە
باشترین Visual Effects :Ex Machina
باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی: Inside Out
باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ: Writing’s On The Wall، بۆ هەریەکە لە جیمی نەیپس و سام سمیس
باشترین دیکۆمێنتەری AMY
باشترین جلوبەرگ: Mad Max، جێنی بیڤان
باشترین فیلمی بیانی: Son Of Saul-ی هەنگاریا، لاسزلۆ نێمێس
باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ: Spotlight
باشترین سیناریۆی گونجێندراو: The Big Short
باشترین مۆنتاژی دەنگ: Mad Max
باشترین تێکەڵکردنی دەنگ: Mad Max
باشترین فیلمی دیکۆمێنتەری کورت: A GIRL IN THE RIVER
باشترین مۆنتاژ: Mad Max
باشترین کورتە فیلم: STUTTERER
باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن: BEAR STORY
باشترین نەخشەسازی بەرهەمهێنان: Mad Max
باشترین مکیاژ: Mad Max