Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
10 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
ئه‌نقه‌ره
دوو رێكلامی فیلمی جیا كه باس له راهێنانی په‌یامنێریی جه‌نگی ده‌كات له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵو، له‌گه‌ڵ ئه‌و دژواریانه‌ی هاتووەته رێی په‌یامنێرانی ئاژانسه‌كه كاتێک سه‌رقاڵی گه‌یاندنی هه‌واڵ بوون، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له سه‌رتاسه‌ری توركیا له رێگه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار و 500 هۆڵی سینه‌ما و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی نه‌ته‌وه‌یی نمايش دەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو شێنۆڵ كازانجی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له كاتێكدا ئاژانسی ئانادۆڵو نزیك ده‌بێته‌وه له سه‌ده‌مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی، ده‌ستیان به ئاماده‌كردنی فیلمێك كردووه كه تیشك ده‌خاته سه‌ر "په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو" كه سه‌ره‌كی ترین و به‌هێزترین بنه‌مای ئاژانسه‌كه‌یه هه‌ر له كاتی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا وگوتیشی: "ویستمان له رێگه‌ی ئه‌م فیلمه‌وه هه‌م هه‌زاران قاره‌مانی بێ ناو خه‌ڵات بكه‌ین كه چه‌ندین ساڵه به گیانی خۆیان كار ده‌كه‌ن، هه‌میش ئه‌و قاره‌مانانه بناسێنین كه چه‌ندین ساڵه له هه‌موو بارودۆخێكدا و له‌كاتی پێویستدا له سه‌ختترین بارودۆخدا كاریان بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ كردووه".
ھەروەھا گوتیشی: "ویستمان ئه‌و په‌یامه به رای گشتیی بگه‌ێنین كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو یه‌كێكه له ئێوه، كوڕی دراوسێتانه، كچی خزمێكی دوورتانه له ئه‌نقه‌ره، باوكی عائیشه‌ی هاوڕێی قوتابخانه‌ی كوڕهكهتانه، هاوڕێی عه‌لی هاوكارتانه، له پشت هه‌موو ئه‌و ههواڵانەی رۆژانه ده‌یخوێننه‌وه یان گوێبیستی ده‌بن جێ ده‌ست و ماندووبوونی یه‌ك به یه‌كی ئه‌وانه هه‌یه. ئاژانسی ئانادۆڵو كه پێش 96 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئانادۆڵو به جیهان دامه‌زرا، ئه‌مڕۆش به هه‌مان دید كار ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاژانسی ئانادۆڵو تۆڕیكی په‌یامنیری له 85 وڵاتی جیهان هه‌یه و به 11 زمان په‌خش ده‌كات، به‌وه‌ش بۆ جارێكی دیكه ئامانجمان جێكردنه‌وه‌ی بوو له نێو ئاژانسه جیهانیه‌كاندا".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌داین كه رێكلامی فیلمه‌كه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو كه ماوه‌ی 60 چركه‌یه و به كاریگه‌رترین نمایش و موزیك پێشكه‌ش به بینه‌ران ده‌كرێت كه كاری سه‌ختی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو نیشان ده‌دات، ته‌نیا نابێته ده‌نگی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌ڵكو ده‌بێته ده‌نگی هه‌موو په‌یامنێرانی راسته‌قینه‌ی وڵاته‌كه‌مان".
سه‌باره‌ت به رێكلامی راهێنانی په‌یامنێریی جه‌نگ، كازانجی گوتی: "فیلمه‌كه‌مان له‌باره‌ی راهێنانی په‌یامنێریی جه‌نگ به ئامانجی بانگهێشت كردنی رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌كراوه كه گرنگی به‌و راهێنانه پرۆفیشناڵه ده‌ده‌ن كه ئاژانسی ئانادۆڵو پێشكه‌شی كردووه".