Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2015
مه‌راسیمه‌كه به‌یادی خوێندكاری ته‌لارسازی Giuseppe Sciacca كه له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمێكی ئاینییدا گیانی له‌ده‌ست دا، رێك ده‌خرێت و ئه‌مساڵ 14یه‌مین جاره كه به‌ڕێوه ده‌چێت و له وڵاتانی جیهانه‌وه كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو له بواره جیاجیاكاندا خه‌ڵات ده‌كرێن.
مه‌راسیمه‌كه له هۆڵێكی زانكۆی پۆنتیفیكای سه‌ربه ڤاتیكان به‌ڕێوه چوو.
بویوكئوستون به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی و هەروەها ئاستی باشی له زنجیره‌کانی تەلەفزیۆنی و فیلمه‌كانیدا و هه‌ڵبژێردرانی له‌لایه‌ن یونیسێڤهوه وه‌ك نوێنه‌ری نیازپاكی، له‌م مه‌راسیمه‌دا وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری ژن ده‌ستنیشان و خه‌ڵات كرا. توبا بویوكئوستون له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رێكخستنی خه‌ڵاته‌كانی Giuseppe Sciaccaی نێوده‌وڵه‌تی ڤاسیلیكی بافاتاكی-یه‌وه پێشكه‌ش كرا.
بافاتاكی به‌تایبه‌تی به‌هۆی چالاكییهکانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ستایشی بویوكئوستونی كرد.
توبا بویوكئوستون له وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا گوتی: "گرنگترین شت له ژیاندا ئه‌وه‌یه بتوانیت له‌گه‌ڵ دڵی مرۆڤه‌كاندا بدوێیت و كارێك بكه‌یت گۆڕانكاری له ژیانیاندا دروست بكه‌یت".
ناوبراو لە درێژەدا گوتیشی: "خه‌ڵاتوه‌رگرتن لێره‌دا جێگەی شانازییه بۆ من" و دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتكراوه‌كانی دیكه‌دا وێنه‌ی گرت".
ساڵی 2012 بوراك یڵدرم ئه‌كته‌ری تورك خه‌ڵاتی باشترین پیاوی ئه‌كته‌ری وه‌رگرتبوو. بوراك ههككی له ساڵی 2013 له‌و مه‌راسیمه‌دا خه‌ڵات كرا و خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خشی به ئۆڵگا ساتولۆڤا كه به‌باشترین ئه‌كته‌ری ژن ده‌ستنیشان كرابوو.