Hemn Osman
08 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2015
له ناوچه‌ی گه‌شتیاری به‌له‌كی شاری ئه‌نتاڵیا كه ئاماده‌كاری كراوه بۆ میوانداریکردنی كۆبوونهوهکانی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی جی 20، رێوشوێنه‌کانی ئه‌منی بۆ به‌رزترین ئاست به‌رز كراونه‌ته‌وه.
بە درێژایی چەندین كیلۆمەتر لەنێوان چوارڕیانی بەلەك و ناوەندی شارۆچكەكە لەو شوێنەی كە سەركردەی پێشكەوتووترین 20 وڵاتی جیهان، رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە، لە چوارچێوەی لووتكەی جی 20ی ئەنتاڵیا كۆبوونەوەی تیایدا دەكەن، بەربەست دانراوە.
لە ناوەندی سەرەكی ئەو ناوچەیەی كۆبوونەوەی لووتكەكەی تیایدا دەكرێت، رۆژانی نیوان 10تا17ی ئەم مانگە هاتوچۆ تیایدا قەدەغە دەبێت. داواش دەكرێت لەو ماوەیەدا رێگاكانی دیكە بەكار بهێنرێن.
هاوكات لە فڕۆكەخانەوە كە میوانەكانی لێوە دێن تا ئەو رێگایانەی كە دەگەنە میوانخانەكان سیستمەكانی كامێرای چاودێری و ناساندنەوەی رووخسار جێگیر كراوە.