Hemın Othman Mohammed
09 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2016
ئانتاڵیا
فڕۆكه‌یەکی هێڵی ئاسمانی رووسیا لە جۆری بۆینگ ٧٣٧-٨٠٠ كه گه‌شتی نێوان مۆسكۆ- ئه‌نتاڵیا ئه‌نجامده‌دات، به ١٨٩ سه‌رنشینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئانتاڵیا نیشته‌وه.
كاروانی گه‌شتیارانی رووسی كه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به یه‌كه‌مجار سه‌ردانی توركیای كرده‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له جێگری پارێزگار بۆ كاروباری مه‌ده‌نی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئانتاڵیا، مه‌همه‌ت یاوز و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری فڕۆكه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ئه‌نتاڵیا، عوسمان سه‌ردار و به‌ڕێوه‌به‌ری ICFی فڕۆكه‌خانه‌ی ئانتاڵیا به چه‌پكه گوڵ پێشوازی لێكرا.
له به‌شی پاسپۆرت مه‌ڕاسیمێک بۆ گەشتیارانی رووسی رێككخرا.
دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی پاسپۆرت گه‌شتیاران گوازرانه‌وه بۆ شوێنه‌كانیان.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، جێگری پارێزگار، مه‌همه‌ت یاوز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و گهشتەی ئه‌نجامدراوه چارته‌ر نییه، به‌ڵكو گه‌شته‌كه له چوارچێوه‌ی پاكێچێكی گه‌شتیارییه كه پێشتر مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رگیراوه و گوتی: "وه‌ك ده‌زانن گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له جۆری چارته‌ر، به‌و فڕۆكانه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی گه‌شت و گوزاره‌وه به‌كرێ ده‌گیرێن. ئه‌مه فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئاساییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا مۆڵه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له‌جۆری چارته‌ر ده‌رنه‌چووه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی رووسیاوه بۆ كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری فڕۆكه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ئانتاڵیا، عوسمان سه‌ردار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازیان له گه‌شتیارانی رووسی كردووه.
یه‌كێك له گه‌شتیارانی رووسی به‌ناوی ئیرینا سێرگێڤا، باس له‌وه ده‌كات كه پێشتر پشووی له توركیا به‌سه‌ر بردووه و ئه‌مساڵیش دووباره سه‌ردانی ئانتاڵیای كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "زۆر حه‌زم له سروشت و ده‌ریای ئانتاڵیایه، له‌به‌رئه‌وه به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئه‌م شاره ده‌كه‌م. پێشهاتی ئه‌رێنی نێوان هه‌ردوو وڵات ئێمه‌شی دڵخۆش كردووه".